خولەکانی جیهان

بێکهام لە دوای میسی بە نیازی چیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بێکهام لە دوای میسی بە نیازی چیە؟
مەودا میدیا- سەباح خضر

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، یانەی ئینتەر میامی کە دەیڤد بێکامی ئینگلیزی یەکێکە لە خاوەنەکانی، نزیکە لەوەی یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە جۆردی ئەلبا بە گواستنەوەیەکی خۆڕایی لەخۆبگرێت.

ئەلبا لەگەڵ بەرشەلۆنە رێککەوتنێکی کرد بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی و جێهێشتنی لەم هاوینە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە نوێنەرانی ئەلبا نزیکن لە رێککەوتن لەسەر مەرجەکانی یاریزانەکە لەگەڵ یانە ئەمەریکییەکە، سەرەڕای ئەوەی پێشنیاری جیاوازیان لە ئەوروپا وەرگرتووە بەتایبەتی لە ئینتەرمیلان و ئەتلەتیکۆ مەدرید، جگە لە پێشکەشکردنێکی گەورە لەلایەن یانەکانی سعودیەوە.

سەرەڕای ئەوەش، بۆ تەواوکردنی پێشکەشکردنەکە، کار دەکرێت بۆ زیادکردنی سەرچاوەیەکی دیکەی داهات بۆ ئەلبا بۆ تەواوکردنی مووچەکەی لە میامی، بە خوێندنی هاوکێشەی جیاواز، جا سپۆنسەر بێت، یان وەک باڵیۆزێک بۆ جامی جیهانی داهاتوو و هتد، بۆ باشترکردنی داهاتەکەی لە ئەمەریکا.

چاوەڕوان دەکرێت ئەلبا شوێنی نوێی خۆی رابگەیەنێت دوای کۆتایی هاتنی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە رۆژی یەکشەممە بەرامبەر ئیسپانیا و کرواتیا لە یاری کۆتاییدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب