کوردستانی
دژی دابەشنەكردنی مووچە خۆپیشاندانى فراوان ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا دابەشكردنی مووچە بۆ كاتێكی نادیار دوابخات، یەكێتی كەمئەندام دەڵێت دەچینە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەكەین.
سەنگەر عوسمان، كارگێڕی یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "جێگەی قەبوڵكردن نییە وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی راگرتووە بۆ كاتێكی نادیار لە كاتێكدا بە هەزاران ماڵی كەمئەندام پارەیان نییە خۆراك و پێویستی رۆژانە بكڕن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە ئەوەمان پێ قەبوڵ ناكرێت و دەستمان كردووە بە ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانێكی فراوان و بەهۆیەوە سەدان كەمئەندام كە ژیان لە باشیدا نییە ئەچینە سەر شەقام و خۆپیشاندان دەكەین".
وتیشی "لەم هەفتەیەدا ئەگەر مووچەكانمان دابەش نەكرێت خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەین".