خولەکانی جیهان

لۆکاکۆ یانەیەکی بە ناوبانگ رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لۆکاکۆ یانەیەکی بە ناوبانگ رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە رۆمێلو لوکاکوی بەلجیکی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان کە بە قەرز لە یانەی چێڵسییەوە وەرگیراوە، سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی لەسەر رەتکردنەوەی پێشنیاری یانەی هیلالی سعودی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا.

 لوکاکو لە وەرزی نوێدا بۆتە نێچیری یانە سعودییەکە زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ بە مووچەی ساڵانە دەبەخشێت.

جگە لە لوکاکو، هیلال نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکاری سێنیگالی چێڵسی کالیدۆ کۆلیبالی.

بە گوێرەی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا، لوکاکو رەتی دەکاتەوە شوێن هەنگاوەکانی کۆلیبالی بکەوێت و بە چێڵسی دەڵێت جگە لە ئینتەرمیلان پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە ناکات.

چێڵسی خۆشحاڵ دەبێت بە فرۆشتنی لوکاکو بە یانە سعودییەکان، بەڵام یاریزانە بەلجیکییەکە ئەو بیرۆکەیە رەت دەکاتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی لە ئینتەر بمێنێتەوە.

لوکاکو دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەر درێژ بکاتەوە، ئەمەش وا لە نێرازۆری دەکات گرێبەستێکی نوێ بۆ یاریزانەکە لەگەڵ چێڵسی بکات

لوکاکو هاوینی رابردوو بە قەرز چووە یانەی ئینتەرمیلان بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ.

یانەی چێڵسی لە هاوینی 2021 لوکاکوی لە یانەی ئینتەرمیلانەوە بە گرێبەستێکی گەورە بە بەهای 113 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب