خولەکانی جیهان

یانەی نەسر دەیەوێت گورزێک لە بەرشەلۆنە بدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یانەی نەسر دەیەوێت گورزێک لە بەرشەلۆنە بدات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی نەسری سعودی بە فەرمی پێشنیاری واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی کرد.

بەگوێرەی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا، ئینتەرمیلان پێشنیارێکی فەرمی لە یانەی نەسری سعودیەوە وەرگرتووە بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ خزمەتکردنی مارسێلۆ برۆزۆڤیچ لەم هاوینەدا.

تۆڕی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەدا کە پێشنیارەکەی  یانە سعودیەکە تا ئێستا بەرپرسانی ئینتەرمیلان و برۆزۆڤیچی قایل نەکردووە.

یانەی بەرشەلۆنە هێشتا گرنگی بە کڕینی خزمەتگوزارییەکانی برۆزۆڤیچ دەدات لەم هاوینەدا، بەڵام ئەو وەک بژاردەیەکی دیکە دادەنێن ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ناوەڕاستی مانچستەر سیتی ئیلکای گوندۆگان.

ئینتەرمیلان پێشوازی لە رۆشتنی برۆزۆڤیچ دەکات لەم هاوینەدا بە پێشکەشکردنێکی گونجاو، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە نێرازوری بەدوای ئیمزاکردنی ئەستێرەی ساسۆلۆ دەیڤد ڤێرراتیسیدا دەگەڕێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە