خولەکانی جیهان

وردەکاری گرێبەستی میسی لەگەڵ ئینتەرمیامی ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری گرێبەستی میسی لەگەڵ ئینتەرمیامی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ سێشەممە وردەکاری گرێبەستی ئەستێرەی ئەرجەنتین لیۆنێل میسی لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، پرۆسەی گواستنەوەی میسی بۆ ئینتەر میامی پێش پێنجی مانگی حەوت تەواو نابێت، کە بەرواری کردنەوەی دەرگای گواستنەوەیە لە خولی ئەمریکی.

چاوەڕوان دەکرێت مێسی یەکەم یاری خۆی بۆ ئینتەر میامی بەرامبەر کروز ئازولی مەکسیکی لە جامی لیگ لە 21 ی مانگی حەوت ئەنجام بدات.

رۆژنامه که دەریخست که لیۆنێل مێسی ساڵانه به لایەنی کەنەوە 50 ملیۆن دۆلار لەگەڵ یانە ئەمریکیەکە وەردەگرێت.

گرێبەستەکەی مێسی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو 150 ملیۆن دۆلارە، ئەم ژمارەیە مووچە و بۆندی ئیمزاکردنی گرێبەستی مێسی لەخۆ دەگرێت، جگە لە وەرگرتنی پشکێک لە خاوەندارێتی یانەکە دوای وازهێنانی لە یاریکردن.

ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە پارەی زیاتر وەردەگرێت لە سێ سپۆنسەری ئینتەر میامی بە درێژایی ئەزموونی لە خولی ئەمریکی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە