خولەکانی جیهان

بەرازیل رێگا خۆش دەکات بۆ رفاندنی ئەنچیلۆتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرازیل رێگا خۆش دەکات بۆ رفاندنی ئەنچیلۆتی
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل (CBF) سیناریۆیەکی نوێی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کارلۆ ئەنچێلۆتی راهێنەری ڕیال مەدرید دروستکردووە.

ئەنچێلۆتی لە ئێستادا تاکە بژاردەیە بۆ سەرکردایەتی کردنی سێلێسیۆ، چونکە کەسایەتییەکەی لەگەڵ سروشتی تیمی لاتینی دەگونجێت.

راپۆرتە رۆژنامەوانییە ناوخۆییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە فیدراسیۆنی بەڕازیل گەیشتووەتە رێککەوتنێکی زارەکی لەگەڵ ئەنچێلۆتی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەری یانەی سێلێسیۆ لە 1ی تەممووزی 2024، کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ rیال مەدرید کۆتایی دێت.

بەگوێرەی rۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل ئیدناڵدۆ رۆدریگێز نزیکەی 10 جار چاوی بە ئەنچێلۆتی کەوتووە و rاهێنەرە ئیتاڵییەکە پێی گوتووە کە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ راهێنەر بەرازیل واژۆ دەکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پلانی فیدراسیۆنی بەڕازیل ئەوەیە کە ریاڵ مەدرید تووڕە بکات بە هیوای ئەوەی ئەنچێلۆتی لە کارەکەی دوورخرێتەوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکات بۆ ئەوەی زوو بڕیاری دەستنیشانکردنی بدات.   

ئەو گوتیشی " فیدراسیۆنی بەڕازیل ئامانجی ئەوەیە توڕەیی فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریاڵ مدرید بەرامبەر ئەنچێلۆتی دروست بکات هەتا ئەو کاتەی لە مەشقەکانی مێرینگی دەرکرا.

لە ماوەی ئەم گواستنەوەیەدا یەکێک لە یاریدەدەرەکانی ئەنچێلۆتی دەستبەجێ دەچێتە پاڵ ستافی راهێنەرانی بەڕازیل.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بێدەنگە سەبارەت بە دانوستانەکانی بەرازیل لەگەڵ ئەنچێلۆتی، چونکە راهێنەرە ئیتاڵییەکە هێشتا هەنگاوی جێهێشتنی نەناوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە