خولەکانی جیهان

ریال مدرید گرێبەستەکەی درێژ کردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید گرێبەستەکەی درێژ کردەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی ریال مەدرید رۆژی چوارشەممە گرێبەستەکەی تۆنی کرۆسی یاریزانی ناوەڕاستی ئەڵمانیای تا 30ی حوزەیرانی 2024 درێژکردەوە.

یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند:  یانەکانی ریال مەدرید و تۆنی کرۆس رێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2024.

تونی کرۆس لە هاوینی 2014 لە یانەی بایەرن میونشنەوە چووە یانەی ریال مەدرید و یەکەم یاریزانی ئەڵمانییە کە 417 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە.

لە نۆ وەرزی وەک یاریزانی ریال مەدرید، کرۆس 29 نازناوی بردۆتەوە، چوار نازناوی خولی پاڵەوانەکان و پێنج جامی جیھانی یانەکان،چوار جامی سوپەری ئەوروپا، سێ نازناوی لالیگا، یەک کۆپا دێل ڕی و سێ جامی سوپەری ئیسپانیا.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە