خولەکانی جیهان

یانەی نەسر دەیەوێت گورزێک لە بەرشەلۆنە بدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یانەی نەسر دەیەوێت گورزێک لە بەرشەلۆنە بدات
مەودا میدیا- سەباح خضر 


راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی گرێبەستێکی داهاتووی نێوان بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلانی ئاشکرا کرد لە پەنجەرەی گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵدا

یانەی بەرشەلۆنە چەند مانگێک لەمەوبەربە ئامانجی بەهێزکردنی ریزەکانی بوو بە واژۆکردنی گرێبەسی لەگەڵ مارسێلۆ برۆزۆڤیچی ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلانی کرواتیا، بەڵام گرێبەستەکە پێش گەڕانەوەی بەرژەوەندییەکان وەستا.

هەروەها یانەی نەسر داوای تواناکانی برۆزۆڤیچی تەمەن 30 ساڵ دەکات بۆ زیادکردنی کوالێتی ناوەندی یانە سعودیەکە لە وەرزی داهاتوودا.

بەگوێرەی رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، بەڕێوەبەرایەتی ئینتەرمیلان دەیەوێت یاریزانەکە بفرۆشێت، بۆیە بەرشەلۆنە یاریزانەکەی فرانک کێسی بە شێوەیەکی جێگرەوە لە گرێبەستەکەدا داناوە.

ئینتەر گرنگی بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کێسی داوە لەو کاتەوەی لە یانەی میلان بووە، بەڵام ئیڤۆریا خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

برۆزۆڤیچ چاوەڕێی پێشنیارێکی فەرمی لە بەرشەلۆنەوە دەکات، کە تیایدا بارسا دەخاتە پلەی یەکەمی ئەولەویەتەکانیەوە نەک ئەو پێشنیارانەی سعودیە کە ئێستا هەیەتی.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە