خولەکانی جیهان

بۆسکیت چوو بۆ لای میسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆسکیت چوو بۆ لای میسی
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئینتەر میامی ئێوارەی رۆژی هەینی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئەفسانەی بەرشەلۆنە سێرجیۆ بوسکێتس کرد کە یانەکانی خولی سعودیەی کێبڕکێی گواستنەوەیان دەکرد.

ئینتەر میامی لە رێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە سەرکەوتنی خۆی لە بردنەوەی ئیمزاکردنی ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە راگەیاند بۆ ئەوەی بە شوێن هەنگاوەکانی هاوڕێی پێشووی لیۆنێل مێسیدا بڕوات بە گرێبەستێکی دوو ساڵ و نیو.

بوسکێتس لە کۆتایی گرێبەستەکەی ئەم هاوینە بەرشەلۆنەی جێهێشت و بڕیاریدا هەموو ئەوروپا بەجێبهێڵێت بۆ ئەمەریکا.

یاریزانە ئیسپانییەکە لەم دواییانەدا چەندین پێشنیاری لە یانە عەرەبییەکانەوە وەرگرتووە، دیارترینیان نەسر و هیلالی سعودیە، بەڵام پێی باشترە بەرەو خولی ئەمریکی بڕوات بۆ ئەوەی جارێکی تر هاوشانی ئەستێرەی ئەرژەنتنینی لیونیل میسی یاری بکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە