خولەکانی جیهان

مباپی داوایەک بەسەر یانەکەیدا دەسەپێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مباپی داوایەک بەسەر یانەکەیدا دەسەپێنێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەستێرەی فەڕەنسی کیلیان مباپێ داوایەکی ئەستێرەناسی سەپاند بەسەر بەڕێوەبەرایەتی پاریس سان جێرمان بۆ ئەوەی رازی بێت ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی گەورە بڕوات بۆ ریال مەدرید.

تۆڕی RMCرایگەیاند: کە بەڕێوەبەرایەتی یانەی سان جێرمان هەڵوێستی خۆی بەرامبەر ئێمباپی نەگۆڕیوە و لە نێوان دوو بڕیاردا گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە پێش دەستپێکردنی وەرزی پێشوو یان بە مەرجەکانی خاوەنەکەی یانەکە بفرۆشێت.

ئێمباپی تەمەن 24 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پی ئێس جی لە کۆتایی وەرزی داهاتوو لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، بەڵام بە یانەکەی راگەیاند کە ئەو بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزی داهاتوو تا ساڵی 2025 چالاک ناکات.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی "مارکا"ی ئاماژەی بەوە کرد کە ئێمباپی بە بەڕێوەبەرایەتی پاریسی راگەیاندووە کە ئەو گرنگی بە فرۆشتنی نادات لەم هاوینەدا بۆ ئەوەی بە خۆڕایی لە یانەکە نەهێڵێت، بەڵکو بە مەرجی بەدەستهێنانی 150 ملیۆن یۆرۆ، بەهای ئەو بۆنسەیە کە لە گرێبەستەکەی ئێستایدا دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بەڕێوەبەرایەتی یانەی سان جێرمان رەتی بکاتەوە، ئەوا ئێمباپی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە تەواو دەکات و رازی دەبێت لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا بڕوات بۆ ریال مەدرید.

رۆژنامەی ئیسپانیەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گواستنەوەی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بۆ ریال مەدرید بە خۆڕایی دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆنسی واژۆکردنی لە لایەن یانە شاهانەکەوە مسۆگەر بکرێت کە لە نێوان 100 بۆ 125 ملیۆن یۆرۆدایە.

هەروەها تۆڕەکە ئەوەی دەرخستووە: کە بەڕێوەبەرایەتی ریال مەدرید مووچەی ساڵانە بۆ ئێمباپی ئامادە دەکات، کە بەرزترین مووچەیە لە جیهاندا.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە