خولەکانی جیهان

رۆژانی داهاتوو بۆ بەرشەلۆنە گرنگ دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژانی داهاتوو بۆ بەرشەلۆنە گرنگ دەبێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە کارکردن بۆ مۆرکردنی گرێبەستی زیاتر لە گرێبەستێک لە هاویندا.

یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی ئیلکای گۆندۆگان کردووە و تەنها لە لالیگا تۆماری کردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یاریزانی ناوەندی یانەی ئینتەرمیلان مارسێلۆ برۆزۆڤیچ هێشتا گومانی هەیە لە گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە.

ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە کە باوەڕی برۆزۆڤیچ لە پرۆژە وەرزشییەکەی بەرشەلۆنە رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە بە بەراورد بەو پێشنیارەی لە سەرکەوتنی سعودیە وەریگرتووە.

یانەی بەرشەلۆنە بڕگەیەکی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ گۆندۆگان داناوە، کە ئازادی دەدات بە یاریزانە ئەڵمانیەکە بۆ شکاندنی پەیوەندییەکە ئەگەر بارسا نەتوانێت لە لالیگا تۆماری بکات پێش دەستپێکردنی خولی یەکەمی لالیگا، هەروەها برۆزۆڤیچ داوای دڵنیایی کرد سەبارەت بە تۆمارکردن.

رۆژنامەی ئیسپانیەکە رایگەیاند: کە یانەی بەرشەلۆنە ناچارە چەند یاریزانێک بفرۆشێت بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن لە تۆمارکردنی بۆندی  برۆزۆڤیچ، بەتایبەتی کلیمنت لێنگلێت و ساموێل ئومتیتی، بەهۆی کرێی بەرزیان.

رۆژانی داهاتوو زۆر گرنگ دەبێت بۆ گرێبەستەکەی برۆزۆڤیچ، ئینتەر داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات، لە کاتێکدا بەرشەلۆنە هەوڵدەدات سوود لە خواستی یاریزانەکە وەربگرێت بۆ فشارخستنە سەر نێرازۆری و کەمکردنەوەی پارەی پێویست.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە