خولەکانی جیهان

پیریز ئاماژە بە کاتژمێری سفر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیریز ئاماژە بە کاتژمێری سفر دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی ریال مەدرید بەردەوامە لە کارکردن بۆ واژۆکردنی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ لەم هاوینەدا.

راپۆرتەکانی ئەم دواییانە ئاماژە بەوە دەکەن کە پی ئێس جی رەتی دەکاتەوە ئێمباپێ بۆ وەرزێکی دیکە لە پارک دێس پرێنس بمێنێتەوە ئەگەر رازی نەبێت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یانەکەی و لەم هاوینەدا دەیخاتە بازاڕەوە.

بەگوێرەی تۆڕی "دێفێنسا سێنتراڵ"ی ئیسپانی، فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە کردووە کە پلانیان هەیە بۆ پشوویەک لە دەرەوەی مەدرید ئامادەبن، بە ئامانجی ئەوەی بە خێرایی بگاتە ئەو یانەیە ئەگەر گرێبەستەکە بۆ کیلیان مباپێ بەردەست بێت بۆ مێرینگی.

پێرێز لە ئێستادا هیچ سیناریۆیەک بەدوور ناگرێت، بە پێچەوانەی هەفتەکانی رابردوو، بۆیە ئەم راسپاردەیەی بۆ بەڕێوەبەران دا.

پێرێز پلانی پێشکەشکردنی گرێبەستی گەورەی ئێمباپی هەیە، کە پێویستی بە هەموو سەرکردایەتی جێبەجێکاری یانەکە هەیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە