خولەکانی جیهان

میسی: زۆرخۆشە رێز لەم یاریزانە بگرم

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی: زۆرخۆشە رێز لەم یاریزانە بگرم
مەودا میدیا- سەباح خضر 

لیۆنێل مێسی، کە تازە چووەتە نێو یانەی ئینتەرمیامی، رۆژی یەکشەممە ئامادەی یارییەک بوو بۆ رێزلێنان لە یەکێک لە ئەفسانەکانی تۆپی پێی ئەرجەنتین.

مێسی لە یارییەکەدا ئامادە بوو بۆ رێزلێنان لە خوان ڕۆمان ڕیکێلمی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پێشووی ئەرجەنتین لە یاریگای "لا بۆمبۆنێرا."

بەگوێرەی رادیۆی فەڕەنسی مۆنتی کارلۆ، لیۆنێل مێسی لە یاریگای ئەفسانەیی لا بۆمبۆنێرا پێشوازی لێکرا، هەرچەندە دواتر گۆرانییە بەناوبانگەکەیان بە ناوی "مێسی" بڵاوکردەوە. دەبێت لێمان ببوریت، بەڵام لە بوکا، گەورەترین رۆمانییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گۆرانییە کاریگەری نەبووە لەسەر یاریزانەکەی پێشووی پی ئێس ئێس کە لەم شەوەدا زۆر جوان بوو.

مێسی لە کۆتایی یارییەکەدا وتی: هەستێکی زۆر خۆشە کە لە ئاهەنگی ریکێلمدا بیت، مانای چییە بۆ تۆپی پێی ئەرجەنتین و پۆکا، هەروەها دووبارە لە یاریگای لا بۆمبۆنێرا بیت. ئەوە رۆژێکی تایبەتە بۆ چێژ وەرگرتن و ئێمە ئەوەمان کرد.

دوای وەرزێکی درێژ، خاوەنی باڵۆن دۆر بەرەو پشووەکە دەڕوات پێش ئەوەی بڕوات بۆ ئێم ئێڵ ئێس ئینتەر میامی، مێسی وتی: ئێستا پشووەکە، پاشان لە شارە نوێکەم و تیمە نوێیەکەم دەست پێدەکەم. من زۆر بە پەرۆشم و زۆر دڵخۆشم بەڵام ئێستا دەمەوێت چێژ لە خێزانەکەم و پشووەکە وەرگرم.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە