خولەکانی جیهان

فیرمینیو گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەک دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فیرمینیو گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەک دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

هێرشبەری لیڤەرپوڵ رۆبێرتۆ فیرمینۆ چووە گفتوگۆوە بۆ گواستنەوە بۆ یەکێک لە یانە باڵاکانی خولی ڕۆشنەی سعودی.

گرێبەستەکەی فیرمینۆ لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە 30 ی مانگی 6 کۆتایی دێت، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە رایگەیاند گرێبەستەکەی بۆ چەند هەفتەیەک نوێ نەکراوەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەرەکان لە ئەوروپا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی:یانەی ئەهلی لە گفتوگۆدایە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ رۆبێرتۆ فیرمینۆ. گفتوگۆکان بەردەوامن و یانە سعودیەکە چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی یاریزانەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ئەهلی پلانی هەیە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا پشکنینی پزیشکی بۆ فیرمینۆ بکات، ئەگەر رووناکی سەوز لە یاریزانەکە وەربگرن.

وتیشی " یانەی سعودیە گرێبەستێکی سێ ساڵی پێشکەش بە هێرشبەرە بەرازیلییەکە کردووە کە لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت و ئەهلی هیوادارە پشکنینی پزیشکی لە نێوان رۆژی چوارشەممە و هەینیدا ئەنجام بدرێت.

هەروەها فیرمینۆ پەیوەندی بە گواستنەوەی چەند یانەیەکی باڵای ئەوروپاوە هەیە وەک ریال مەدرید و بەرشەلۆنە، بەڵام هێشتا گفتوگۆکان لەگەڵ هیچ یانەیەک بەردەوام نەبووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە