خولەکانی جیهان

گۆندۆگان کەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆندۆگان کەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتی راگەیاندنی گرێبەستی یانەی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد لەگەڵ یاریزانی ناوەندی مانچستەر سیتی ئەڵمانی ئیلکای گوندۆگان.

گرێبەستەکەی یاریزانە ئەڵمانیەکە لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی لە 30 ی مانگی شەش کۆتایی دێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، گۆندۆگان رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە پشکنینی پزیشکی لە بەرشەلۆنە دەرچووە و دواتر گرێبەستەکەی لە رێگەی گرێبەستێکی خۆڕاییەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە واژۆ کردووە.

سەرچاوەکانی یانەی بەرشەلۆنە رۆژی چوارشەممە رایانگەیاند: کە یانەی کەتەلۆنیا گرێبەستەکەی رانەگەیاندووە سەرەڕای بڕیارەکەی پێش ئەوەی گۆندۆگان ماڵئاوایی لە هاندەرانی مانچستەر سیتی بکات.

بەڵام رۆژنامەکە ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنە رۆژی دووشەممە گرێبەستەکەی بە فەرمی رادەگەیەنێت و روونی دەکاتەوە یاریزانە ئەڵمانییەکە ڕراستەوخۆ چەند رۆژێکی وەک پشوو لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر برد دوای ئەوەی لەگەڵ بەرشەلۆنە گرێبەستی واژۆی کردووە.

راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گرێبەستەکەی گۆندۆگان لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ دوو وەرز درێژ دەکرێتەوە و ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزی سێیەم هەیە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە