خولەکانی جیهان

ریال مدرید بۆندی لۆکا مۆدریجی نوێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید بۆندی لۆکا مۆدریجی نوێکردەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

بەشێوەیەکی فەڕمی یانەی ریال مدریدی ئیسپانی بۆندی لۆکا مۆدریجی کرواتی و یاریزانی یانەکەی هەتا ساڵی 2024 نوێکردەوە.

یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: یانەکە رازی بووە لەگەڵ لوکا مۆدریچ گرێبەستەکەی تا 30ی حوزەیرانی 2024 درێژ بکاتەوە.

مۆدریچ لە ساڵی 2012 گەیشتە rیال مەدرید و بۆ ماوەی 11 وەرز بۆ یانەکە یاری کردووە، لەو ماوەیەدا 488 یاری کردووە و 23 نازناوی بەدەستهێناوە، لەوانە پێنج نازناوی چامپیۆنسلیگ، پێنج جامی جیهانی یانەکان، چوار جامی سوپەری ئەوروپا، سێ جار خولی ئیسپانیا، دوو نازناوی کۆپا دێل ڕی و چوار نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا.

لە پیشەکەیدا وەک یاریزانی ریال مەدرید، مۆدریچ گرنگترین خەڵاتی تاکەکەسی بردەوە، وەک خەڵاتی باڵۆن دۆری 2018، خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ، یاریزانی ساڵی یوفا بۆ وەرزی 2017-2018، هەروەها بۆ شەشەمین جار لەم وەرزەدا وەک بەشێک لە تیپی ساڵی فیفا ناونراوە.

مۆدریچ خەڵاتی زیوی لە جامی جیهانی 2018 و خەڵاتی بڕۆنزی لە جامی جیهانی 2022 بەدەستهێناوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە