خولەکانی جیهان

هاری کەین پەیامێکی سەرسوڕهێنەر بۆ بایرن میونشن دەنێرێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاری کەین پەیامێکی سەرسوڕهێنەر بۆ بایرن میونشن دەنێرێ
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی پێشکەوتنێکی نوێی لە دۆسیەی هێرشبەری نوێی یانەی بایرن میونشن ئاشکرا کرد کە دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵدا گرێبەست واژۆ بکات.

بەگوێرەی سکای سپۆرتی ئەڵمانیا، یانەی باڤاریا لە چەند کاتژمێری رابردوودا گفتوگۆکانی لەگەڵ نوێنەرانی هێرشبەری تۆتنهام هۆتسپەر نوێکردەوە.

بایەرن جارێکی دیکە پرسیار لە ئەگەری واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کەین دەکات، کە هێرشبەری ئینگلتەرا پێشوازی خۆی نیشاندا بۆ هاتنی بۆ ئەلیانز ئارینا.

هەروەها راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە یاریزانە نێودەوڵەتییەکەی ئینگلتەرا بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکەی ئاگادارکردووەتەوە لە کراوەیی بۆ گواستنەوە بۆ یانەکە ئەگەر ئەم هاوینە ئینگلتەرا جێبهێڵێت، چونکە دەیزانی گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام لە حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتی یانەی بایرن میونشن پێیوایە دەتوانێت ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ یاریزانە 29 ساڵانەکە بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بباتەوە










Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە