خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە یاریزانێکی ئەتلەتیکۆمدریدی دەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە یاریزانێکی ئەتلەتیکۆمدریدی دەوێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە مێرکاتۆی هاوینەدا هەوڵدەدات یارمەتی بارسا بدات بۆ مۆرکردنی گرێبەستەکە بە فشارخستنە سەر یانەکەی.

یانەی بەرشەلۆنە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ رێککەوتن لەسەر واژۆکردنی گرێبەستی یانیک کاراسکۆی بەلجیکی بە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ وەک بەشێک لە گواستنەوەی مێمفیس دیپای هۆڵەندی بۆ یانەی مەدرید، بەڵام بارودۆخی ئابووری بارسا لە ئێستادا رێگە بەو پارەیە نادات.

بەگوێرەی بەرنامەی ئیسپانی "ئێل چێرنجیتۆ"، کاراسکۆ بە ئەتلەتیکۆ مەدریدی راگەیاند کە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام نابێت.

راپۆرتەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەتلەتیکۆ تا کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی کاراسکۆ کارا دەکات.

بەرشەلۆنە کاراسکۆ وەک بژاردەیەکی تایبەت دەبینێت، بەڵام بەشداریکردن لە تیمەکە پشت بە فرۆشتنی فێران تۆرێس دەبەستێت.

گرێبەستەکەی کاراسکۆ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە