خولەکانی جیهان
چوار راهێنەر بۆ شوێنگرەوەی ئەنچیلۆتی دەستنیشانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
میدیاکاری بەناوبانگی ئیسپانی جۆزێپ پێدرۆل لیستی ئەو ناوانەی ئاشکرا کرد کە پاڵێوراون بۆ جێگرەوەی کارلۆ ئەنچێلۆتی ئیتاڵی لە مەشقی یانەی ریال مەدرید.
میدیاکاری بەناوبانگی ئیسپانی جۆزێپ پێدرۆل لیستی ئەو ناوانەی ئاشکرا کرد کە پاڵێوراون بۆ جێگرەوەی کارلۆ ئەنچێلۆتی ئیتاڵی لە مەشقی یانەی ریال مەدرید.
گرێبەستەکەی ئەنچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید لە حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت و ئیدناڵدۆ رۆدریگێز سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل رایگەیاند کە کارلۆ لە هاوینی داهاتوودا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل دەکات.
بەگوێرەی جۆزێپ پێدریۆل، پاڵێوراوەکان بۆ جێگرەوەی ئەنچێلۆتی بریتین لە: ئەلڤارۆ ئاربێلۆا، چابی ئەلۆنسۆ و راول گۆنزالێز.
بەگوێرەی جۆزێپ پێدریۆل، پاڵێوراوەکان بۆ جێگرەوەی ئەنچێلۆتی بریتین لە: ئەلڤارۆ ئاربێلۆا، چابی ئەلۆنسۆ و راول گۆنزالێز.
پێدریۆل لە میانەی بەناوبانگترین نمایشیدا لە ئیسپانیا بە ناوی "ئێل چێرنجویتۆ" ئاماژەی بەوە کرد کە جۆزێ مۆرینهۆش دەتوانێت ببێتە بژاردەیەک لەبەر ئەوەی لەلایەن سەرۆکی یانەکە فلۆرنتینۆ پێرێزەوە پەسەند دەکرێت.
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل چاوی لە ئەنچێلۆتی گۆڕی دوای ئەوەی تیتی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی لە جامی جیهانی قەتەر جێهێشت.
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل چاوی لە ئەنچێلۆتی گۆڕی دوای ئەوەی تیتی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی لە جامی جیهانی قەتەر جێهێشت.
ئەنچێلۆتی هەرگیز راهێنەرایەتی هیچ تیمێکی نەتەوەیی نەکردووە و کارەکەی لەگەڵ بەرازیل دەبێتە یەکەم ئەزموون لەم ئاستەدا.