خولەکانی جیهان
ڤینیسیوس بەخێرهاتنی یاریزانێک دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
ئەستێرەی ریال مەدرید ڤینیسیۆس جونیەر پێشوازی لە ئاردا گولەر کرد کە بەم دواییانە چووە پاڵ مێرینگی لە کاتی مێرکاتۆی هاویندا.
ئەستێرەی ریال مەدرید ڤینیسیۆس جونیەر پێشوازی لە ئاردا گولەر کرد کە بەم دواییانە چووە پاڵ مێرینگی لە کاتی مێرکاتۆی هاویندا.
یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە رێککەوتنێک لەگەڵ یانەی فێنەرباخچە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ گولەر، بەڵام ئەو یاریزانەی نازناوی "مێسی تورکیا"ی لێناوە بڕیاریدا لە کۆتاییدا بچێتە پاڵ ریال مەدرید.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژەی بەوەدا کە ڤینیسیۆس بە پەرۆشە بۆ ناردنی پەیامێکی بەخێرهاتن بۆ ئاردا گولەر دوای تەواوبوونی گرێبەستەکە.
ڤینیسیۆس لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: یاریزانێکی دیکە پێی باشترە بچێتە نێو گەورەترین یانەکەوە.
رۆدریگۆ جۆیس نوسیویەتی: بەهرەیەکی دیکە دەچێتە پاڵ خێزانی مەدرید. بەخێربێن ئاردا گیلەر.
جێی ئاماژەیە کە ریال مەدرید گرێبەستێکی شەش ساڵەی لەگەڵ ئاردا گولەر واژۆ کردووە و 20ملیۆن یۆرۆ دەدات لەگەڵ 20٪ دووبارە فرۆشتنەوە و گۆڕانکاری زیاتر پەیوەست بە ئەنجامدانی یاریزانەکان و باج.