خولەکانی جیهان
لۆکاکۆ هەڵوێستی خۆی گۆڕی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
هێرشبەری بەلجیکی رۆمێلو لوکاکو بیر لەوە دەکاتەوە لەم هاوینەدا بچێتە خولی پرۆفیشناڵی سعودیە سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی ڕاستە.

ماوەی قەرزکردنی لوکاکو بۆ ئینتەرمیلان کۆتایی هات و جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزەکانی چێڵسی و هەوڵی دەدارا لەلایەن یانەی هیلالی سعودی گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکرێت.
بەڵام لە سەرەتادا لوکاکو پێشنیارەکەی هیلالی سعودیەی رەتکردەوە چونکە دەیویست لە ئەوروپا بمێنێتەوە.
بەڵام شارەزای بازاڕی گواستنەوە، بێن جاکۆبز، لە هەژماری خۆی لە تویتەر پشتڕاستی کردەوە کە لوکاکو بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە بچێتە خولی سعودیە.
وتیشی: چێڵسی بیر لەوە دەکاتەوە لوکاکو بفرۆشێت بە بڕی 40 بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ.
بێن جاکۆبس ئاماژەی بەوەدا کە لوکاکو گرنگییەکی زیاتر وەردەگرێت لەلایەن هیلال و یۆڤانتۆسەوە، چونکە دەزانێت یانەی بلوز هەموو پێشنیارەکانی ئینتەرمیلانیان رەتکردەوە بۆ هێشتنەوەی یاریزانەکە.
لوکاکو گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی تا مانگی حوزەیرانی 2026 دەخایەنێت.