خولەکانی جیهان

خلیفی وەڵامی کلیان مباپی دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خلیفی وەڵامی کلیان مباپی دایەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەستێرەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ قەیرانێکی نوێی لەناو ژووری جلوبەرگی یانە فەڕەنسییەکەیدا داگیرساند.

ئێم باپی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی فرانس تۆپی پێ رایگەیاند: ئامادەبوونی لە پاریس یارمەتیدەر نییە بۆ تیشک خستنە سەر نمایشەکەی.

ئێم باپی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەوەی پاریس لە خولی چامپیۆنسلیگ بەدەستی هێناوە زۆرترینە و هەڵبژاردەی فەڕەنسا جێی مشتومڕە.

بەگوێرەی رادیۆ مۆنتی کارلۆ، ژووری جلوبەرگی پاریس ئەم لێدوانانەی بەدڵ نەبوو، چونکە شەش یاریزان 
(لەنێویاندا دوو یاریزانی نوێ) ئەم لێدوانانەیان نارد بۆ ناسر ئەلخەلیفی، سەرۆکی یانەکە.

یەکێک لە یاریزانەکان بۆ ئەلخەلیفی نووسی: ئەمە سوکایەتیکردنە بە یانەکە.

خەلیفی پێی وایە قسەکانی ئێمباپێ سەرسوڕهێنەرن و پێشێلکردنی هەموو یاریزانەکانی ئێستا و راهێنەرەکان و هەوادارانی یانەی پاریسن.

لە خوێندنەوەی تێبینییەکاندا، خەلیفی وتی: ئەگەر ئەوە ئەو شتەیە کە بیری لێ دەکاتەوە، بۆچی نابێت ئێستا جێبهێڵێت؟
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان