خولەکانی جیهان

لۆکاکۆ خیانەت دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لۆکاکۆ خیانەت دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

لۆکاکۆ خیانەت لە یانەی ئەنتەر میلان دەکات.

هێرشبەری یانەی چێڵسی رۆمێلو لوکاکو نزیکە لە گواستنەوە بۆ یانەیەکی نوێ لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە.

لوکاکو وەرزی رابردوو بە قەرز یاری بۆ ئینتەر کرد، بەڵام نێرازووری تا ئێستا نەیتوانیوە لە بلوز بیکڕێتەوە.

یۆڤانتۆس گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ چێڵسی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی لوکاکو.

بەگوێرەی رۆژنامەی Corriere dello Sportی ئیتاڵی، یۆڤانتۆس سوود لە خواستی چێڵسی وەرگرتووە بۆ کڕینی تواناکانی دوسان ڤلاهۆڤیچ و داوای کردووە گرێبەست لەگەڵ رۆمێلو لوکاکو واژۆ بکات، جگە لە 25 ملیۆن یۆرۆ.

هەروەها یانەی یۆڤانتۆس رەزامەندی لوکاکوی وەرگرتووە بۆ بەکارهێنانی درێسی خانمە پیرەکە و لەوانەیە هەفتەی داهاتوو گرنگ بێت بۆ گرێبەستەکە.

لە لایەکی دیکەشەوە یانەی هیلالی سعودی کۆڵی نەداوە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ لوکاکو، چونکە هێشتا لە گفتوگۆدان لەگەڵ چێڵسی سەبارەت بە گرێبەستەکە.ا
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان