خولەکانی جیهان

ریال مدرید چاوەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید چاوەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەستێرەی فەڕەنسی کیلیان مباپێ لە دۆخێکی گرژیدایە لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان لە کاتێکدا یانەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە یان لەم هاوینەدا بیفرۆشێت، بەڵام یاریزانەکە پلانی هەیە وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان یاری بکات و دواتر بە خۆڕایی جێبهێڵێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، پەیوەندییەکانی نێوان ئێمباپێ و پاریس لە هەفتەی رابردوودا گرژییەکی زۆری هەبووە و گەشتەکەی یاریزانەکە بۆ کامیرۆن و لێدوانەکانی لەوێ قەیرانەکەی خراپتر کردووە.

بارودۆخی ئێستای نێوان ئێمباپێ و یانەکەی ناتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەگەر گۆڕانکارییەکی کتوپڕ لە رووداوەکاندا نەبێت.

ریال مەدرید لە لای خۆیەوە چاودێری شتەکان دەکات بەبێ ئەوەی بجوڵێت، لەو باوەڕەدایە کە پێویستە سەرەتا ئێمباپێ و پاریس بگەنە رێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە و تا ئەو کاتە یانەکە هیچ هۆکارێکی نییە بۆ دەستێوەردان.

ماوەی چەند ساڵێکە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو یانەکە بە شێوەیەکی بەرچاو خراپتر بووە، ئەگەر بوونی نەبێت، هەرچەندە مێرینگی چاوەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دەکات لەلایەن پی ئێس جیەوە بۆ ئەوەی لە نرخی یاریزانە فەڕەنسییەکە ئاگادار بکرێتەوە.

دوای ئەوەی ئەو پەیوەندییە روودەدات، گفتوگۆکان لەسەر ئێمباپێ دەستپێدەکەن، بەگوێرەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد