خولەکانی جیهان

کۆمپانیایەکی گەورە کێبڕکێی سلڤا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمپانیایەکی گەورە کێبڕکێی سلڤا دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کۆمپانیایەکی زەبەلاحی سعودی کێبڕکێ لەگەڵ یانەی هیلال دەکات بۆ رفاندنی بێرناردۆ سلڤا.

یانەیەکی نوێی خولی سعودیە بەشداری لە پێشبڕکێکەدا کرد بۆ واژۆکردنی گرێبەستی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی مانچستەر سیتی بێرناردۆ سیلڤا لەم هاوینەدا.

یانەی هیلال پێشنیاری 70 ملیۆن یۆرۆی کردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەستی یاریزانەکە، بەڵام مانچستەر سیتی داوای 100 ملیۆن یۆرۆی کردووە.

بەگوێرەی تۆڕی گۆڵی جیهانی، یانەی نەسر بەم دواییانە چووە پێشبڕکێی واژۆکردنی گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤا، دوای ئەوەی شکستی هێنا لە واژۆکردنی گرێبەستی حەکیم زییچ، ئەستێرەی چێڵسی.

هەروەها بێرناردۆ سیلڤا لە مێزی گرنگیدان بە بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرماندایە، بەڵام بارسا بەهۆی قەیرانێکی ئابوورییەوە دەناڵێنێت کە رێگری دەکات لەوەی پارەیەکی زۆر خەرج بکەن.

لە کاتێکدا یانەی پاریس چاوەڕێی چارەنووسی کیلیان مباپێ دەکات پێش ئەوەی بڕوات بۆ مێرکاتۆ بۆ واژۆکردنی گرێبەستی یاریزانێکی جێگرەوە لە هێڵی هێرشبەردا.

سیلڤا یەکێک بوو لە دیارترین یاریزانەکانی مانچستەر سیتی لە وەرزی رابردوودا لەژێر سایەی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری ئەو یانەیەدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد