خولەکانی جیهان

مباپێ هەڕەشە لە پاریس سان جێرمان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مباپێ هەڕەشە لە پاریس سان جێرمان دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەستێرەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ بڕیاریدا وەرزی داهاتوو لە پارک دێس پرینس بەردەوام بێت.

گرێبەستەکەی ئێم باپی لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت و هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بە یانەکەی راگەیاند کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 کارا ناکات.

یانە فەڕەنسییەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی ئێمباپێ نوێ بکاتەوە یان لەم هاوینەدا بیفرۆشێت، بەڵام یاریزانەکە پلانی هەیە وەرزێکی دیکە لەگەڵ پاریس یاری بکات و پاشان بە خۆڕایی بڕوات.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاریس هەڕەشە لە ئێمباپی دەکات بە پەراوێزخستن لە وەرزی داهاتوودا ئەگەر سوور بێت لەسەر ئەوەی بمێنێتەوە و پاشان بە خۆڕایی بڕوات.

بەگوێرەیرڕادیۆی فەڕەنسی مۆنتی کارلۆ، ئێمباپی سوور دەبێت لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەگەڵ یانەی پی ئێس جی بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر هەڕەشەی ئەوەش بکەن کە بە درێژایی وەرز لەسەر کورسی یانەکە بمێننەوە.

ئێمباپی ئامادەیە ئەو بارودۆخە قبوڵ بکات کە ئەدرێن ڕابیۆت لە کۆتا وەرزیدا لەگەڵ پاریس تووشی بووە پێش ئەوەی بڕوات بۆ یۆڤانتۆس.

وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی پاریس لەوانەیە راهێنەر، لویس ئینریکی ئاگادار بکاتەوە لە دانانی ئێمباپێ بۆ لیستی یارییەکان بەبێ ئەوەی رێگەی پێبدات بەشداری بکات.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد