خولەکانی جیهان

میسی بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو دژی پاریس دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو دژی پاریس دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یاریزانی نوێی ئینتەر میامی ئەمریکی هەنگاوێکیان نا بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو پەیوەندییەکانی نێوان ئەو و پاریس سان جێرمان.

مێسی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیران، بڕیاریدا پاریس جێبهێڵێت و پێی باشترە ئەزموونێکی نوێ لە دەرەوەی ئەوروپا لەگەڵ ئینتەر میامیدا هەبێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنیا، مێسی بڕیاریدا شوێن هەژماری سان جێرمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رابگرێت.

هەڵسوکەوتەکەی مێسی ئەوە دەردەخات کە چەند ناڕازییە لە ئەزموونی لەگەڵ پاڵەوانی فەڕەنسا، لەو ماوەیەدا ئەوەی بەدەست نەهێنا کە چاوەڕوانی دەکرد کاتێک لە هاوینی 2021 چووە یانەکە.

ئەو لە ماوەیەکی سەختدا لە یاریگای پارک دێس پرێنس دەژیا، لەو ماوەیەدا رەخنەی توندی لێگیرا لەلایەن رەخنەگرانەوە، هەروەها لەلایەن هەوادارانی تیمەکەوە.

لەدوای جێهێشتنی مێسی لە یانەی پی ئێس جی، یانە فەڕەنسییەکە زیاتر لە دوو ملیۆن شوێنکەوتووی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی لەدەستداوە، ئەمەش ناوبانگی لە جیهاندا کەمی کردووە.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد