خولەکانی جیهان

کارلۆس لەسەر هاتنی ئەنچیلۆتی بۆ بەرازیل هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارلۆس لەسەر هاتنی ئەنچیلۆتی بۆ بەرازیل هاتە دەنگ
مەودا میدیا- سەباح خضر

رۆبیرتو کارلۆسی بەرازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی ریال مدریدی ئیسپانی لەسەر وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتیەوە هاتە دەنگ.

ئەو ئەستێرە بەرازیلیە ئەوەی خستەڕوو کە مەحاڵە ئەنچیلۆتی رازی ببێت کە ئەرکی مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە ئەستۆ بگرێت.

کارلۆس لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی وتی: ئەنچێلۆتی وتی بەردەوام دەبێت لە ریال مەدرید و تێناگات بۆچی چیرۆکی مەشقکردنەکەی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل چییە و پێم وایە زەحمەتە دوو گرێبەست واژۆ بکرێت.

ئەو یاریزانەی پێشووی بەرازیل نەیشاردەوە: ماوەیەکی زۆرە ئەنچێلۆتی دەناسم و هێشتا وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدریددایە و هەمیشە لە مەشق و یاری و گەشتکردن لەگەڵ یانەکەدا لەگەڵیدام، هەروەها ناکرێت سەلماندنی ئەوە بکرێت کە ئەو لەگەڵ بەرازیل گرێبەستی واژۆ کردووە، بەتایبەتی لە کاتی پشتڕاستکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید.

سەبارەت بە قەیرانی رەگەزپەرستی ڤینیسیۆس جونیەر وتی: کاتێک یاریزان بووم بە هەمان بارودۆخ یان خراپتردا تێپەڕیم، لە ئۆتۆمبێلەکەمیان لێدا و مۆزیان فڕێدا بۆ یاریگا، لەو کاتەدا هیچ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبوون و حەز ناکەم باسی رەگەزپەرستی بکەم.

ریال مەدرید یاریزانەکانی فێر دەکات کە زۆر لێدوان لەو بارەیەوە نەدەن، چونکە ئەوە ئەو گرنگیەیە کە بە خەڵکی بێ رێز دەدرێت و هیوادارم فیدراسیۆنەکان کاربکەن بۆ لەناوبردنی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب