خولەکانی جیهان

مەحرەز خولی ئینگلیزی جێدەهێڵێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەحرەز خولی ئینگلیزی جێدەهێڵێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

یانەی ئەهلی سعودی گرێبەستەکەی ریاز مەحرێزی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتیی و  جەزائیری رادەگەیەنێت کە بە فەرمی بچێتە ناو یانەکەوە. 

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی رایگەیاند: یانەی ئەهلی لە ئێستادا گەیشتووەتە رێککەوتنێک لەگەڵ یانەکەی مەحرەز سەبارەت بە بەهای گرێبەستەکە، کە تیایدا یاریزانە بە گرێبەستێک بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ (30 ملیۆن+ 5 گۆڕاو) دەگوازرێتەوە بۆ یانە سعودیەکە

مەهرێز بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدات پێش ئەوەی بە فەرمی بەشداری بکات و ئاماژەی بەوەشکرد کە گرێبەستێکی سێ ساڵی واژۆ دەکات لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە.

چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاماژە بەوە دەکەن کە مەحرێز رازی بووە لەگەڵ ئەهلی جیدا بۆ وەرگرتنی مووچەی ساڵانە
 (43 ملیۆن پاوەند). 

مەحرێز لە وەرزی رابردوودا لە 47 یاریدا 15 گۆڵ و 13 ئەسیستی بۆ یانەی سیتی تۆمارکردووە، هەروەها بەشداری کردووە لە سێ گۆڵی مێژوویی یانەکەی لە جامی پریمیەر لیگ و خولی چامپیۆنسلیگ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب