خولەکانی جیهان

فیلیکس دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کام یانەیەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


 فیلیکس دەکەوێتە داوی خۆشەویستی کام یانەیەوە؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئاماژە بە ئەگەری گواستنەوەی ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جۆوا فێلیکس دەکات بۆ بەرشەلۆنە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی ئەمساڵدا.

فێلیکس بە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی سەرسامییەکی گەورەی پیشاندا کە خەونی ئەوەیە درێسی بەرشەلۆنە لەبەر بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت: بەرشەلۆنە هەوڵیدا فیلیکس بخرێتە نێو گرێبەستەکەیەوە بۆ گەڕانەوەی ئەنتۆنی گریزمان بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام یانەکە لەو کاتەدا رەتی کردەوە چونکە ئەو یاریزانێکی دەستی لێنەدراو بوو، بەڵام بارودۆخی ئێستا زۆر جیاوازە بۆ فیلیکس.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دانی بەوەدا نا کە زۆر سەرسامی ئەو یاریزانەیە و لە مانگی سێی ساڵی رابردوودا نووسیویەتی: جۆوا فێلیکسم زۆر خۆشدەوێت و بریکارەکەشی ئەمە دەزانێت و هیوادارم ئەتلەتیکۆ مەدرید لەمە توڕە نەبێت، بەڵام ئەو یاریزانێکی مەزنە.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە: چیرۆکی خۆشەویستی لاپۆرتا و فیلیکس لەوانەیە ببێتە هۆی گرێبەستێکی شیاو بۆ یاریزانە پورتوگالیەکە لە ریزەکانی بەرشەلۆنە لەم هاوینەدا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب