خولەکانی جیهان

مانی دەچێت بۆ لای ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانی دەچێت بۆ لای ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێ
مەودا میدیا- سەباح خضر


راپۆرتە رۆژنامەوانییە فەڕەنسییەکان رۆژی پێنجشەممە ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە ئەستێرەی سێنیگالی سادیۆ مانێ هێرشبەری یانەی بایرن میونشن رازی بووە بەو پێشنیارەی یانەی نەسری سعودی کە لە بازاڕی هاوینی ئەمساڵدا دراوە.

رۆژنامەی "L'Equipe" لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە گواستنەوەی مانێ بۆ خولی سعودیە هێشتا بە تەواوی تەواو نەبووە، بەڵام یاریزانە سێنیگالییەکە بە شێوەیەکی بنچینەیی رازی بوو بەو پێشنیارەی کە لەلایەن "جیهانی"ەوە پێی دراوە، کە لە پاڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، سیکۆ فوفانا و مارسێلۆ برۆزۆڤیچ دەرکەوێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە مانێ تەمەن 31 ساڵ تەنها یەک وەرزی لە یانەی باڤاریا بەسەر بردووە دوای ئەوەی لە لیڤەرپووڵەوە بۆی رۆیشتووە و لەو ماوەیەدا 38 یاری کردووە و 12 گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج ئەسیستیشی ئەنجامداوە لەگەڵ یانە ئەڵمانیاکە لە هەموو پێشبڕکێکاندا.

مانێ مۆڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی بایەرن میونشن وەرگرت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانە سعودییەکان کە ئارەزووی واژۆکردنی گرێبەست دەکەن.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە یاریزانەکە لە هەژماری تۆماس توچڵ، راهێنەری یانەکە هاتە دەرەوە، کە بەنیاز نییە لە وەرزی داهاتوودا پشتی پێ ببەستێت، بەپێی ئەوەی رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی لە رۆژانی رابردوودا پشتڕاستی کردۆتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب