خولەکانی جیهان

بەڤیدیۆ: میسی ئەمریکای هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڤیدیۆ: میسی ئەمریکای هەژاند
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەفسانەی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی توانی رابەرایەتی ئینتەر میامی بکات بۆ سەرکەوتنێکی کوشندە  بە ئەنجامی(2-1) لەسەر حسابی کروز ئازولی مەکسیکی لە یەکەم یاری جامی خولی یانەکەیدا.

مێسی بۆ یەکەم جار لەگەڵ ئینتەر میامی بەشداری کرد دوای ئەوەی لە نیوەی دووەمدا وەک جێگرەوە هات و بە درێسی تیمە نوێیەکەیدا دەرکەوت.

لە کاتێکدا یاسایی یارییەکە بە 1-1 کۆتایی هات، مێسی لە دەرەوەی ناوچەی سزا لێدانێکی راستەوخۆی ئاڕاستەی گۆڵی رکابەرەکەی کرد.

لە خولەکی 94 توانی بە گۆڵێک لە لێدانی ئازاد تۆڕی یانەی مەکسیک بشکێنێت بۆ ئەوەی ئینتەر میامی لە دوا ساتەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

ئینتەر میامی یەکەم سێ خاڵی لە پێشبڕکێیەکەدا تۆمارکرد لە یەکەم یاری خۆیان بۆ لوتکەی گروپەکەیان، کە ئەتلانتا یونایتدیش لەخۆ دەگرێت.

یاریزانە تەمەن 36 ساڵەکە لە هاوینی ئەمساڵدا بە گواستنەوەیەکی خۆڕایی چووە یانە ئەمریکییەکە دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیران پاریس سان جێرمان جێهێشت.

ئەپڵ تیڤی+ پەخشی ڕاستەوخۆی یارییەکانی ئینتەر میامی پێشکەش دەکات و هەوادارانی میسی لە سەرانسەری جیهاندا دەتوانن سەیری هەموو پۆستەکانی بکەن

https://www.youtube.com/watch?v=N26Btv6kQRw
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب