خولەکانی جیهان

پاریس سانجێرمان دواین داواکاری ئاڕاستەی مباپێ کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس سانجێرمان دواین داواکاری ئاڕاستەی مباپێ کرد
مەودا میدیا- سەباح خضر

داهاتووی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ بەردەوامە لە دروستکردنی ناکۆکی لە پارک دێس پرینس لەم هاوینەدا.

بەڕێوەبەرایەتی پاریس ئێم باپی لە گەشتەکەی هاوینەی ژاپۆن و کۆریای باشوور دوورخستەوە بۆ ئەوەی فشاری لەسەر بکات بڕیار لەسەر داهاتووی بدات.

سەرچاوە تایبەتەکان بە ڕۆژنامەی Get French Football Newsیان راگەیاند کە دەرکردنی ئێمباپێ لە گەشتەکەی هاوینی ئەمساڵدا هەوڵێکی پاریسییە هەتا ئەو کاتەی یاریزانەکە بۆی دەردەکەوێت کە یانەکە لە ماوەی پێشوودا هەڕەشەی پووچی لێ ناکات.

پاریس سان جێرمان پێشتر دەرفەتی دابوو بە ئێمباپێ تاوەکو 15 ی مانگی حەوت بڕیار لەسەر داهاتووی بدات، بەڵام یاریزانەکە وەڵامی یانەکەی پشتگوێ خست.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە 10 رۆژی داهاتوو دوا دەرفەتە بۆ ئێم باپی بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکە بە پەسەندکردنی پێشنیارەکەی بۆ فرۆشتن لەم هاوینەدا یان رازیبوون بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ئەو جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی پاریس ئەوەیە کە پلانەکەی ئێمباپێ تێکبدات بۆ ئەوەی وەرزی نوێ یاری بکات و دواتر لە هاوینی 2024 بە خۆڕایی جێبهێڵێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە