خولەکانی جیهان

ریال مدرید پلانی گرێبەست دادەڕێژیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید پلانی گرێبەست دادەڕێژیت
مەودا میدیا- سەباح خضر

بەرپرسانی ریال مەدرید پەلە ناکەن لە واژۆکردنی گرێبەستی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ.

رۆژنامەی L'Equipeی فەڕەنسی رایگەیاند: یانەکە بە تەواوی ئامادەیە بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو چاوەڕێ بکات بۆ واژۆکردنی ئێمباپێ بە گواستنەوەیەکی خۆڕایی.

هەرچەندە بڕیاری دوورخستنەوەی ئێمباپێ لە گەشتە هاوینەکەی پاریس بۆ بەرپرسانی ریال مەدرید شۆک بوو، بەڵام یانە ئیسپانییەکە پێی وایە پێگەکەی بەهێزە.

ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە کە ریاڵ مدرید نایەوێت بەشداری لە ناکۆکییەکانی ئێستای نێوان کیلیان و یانەی فەڕەنسادا بکات.

ئەو هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە ریال مەدرید بەنیاز نییە پلان و ئامانجی خۆی بگۆڕێت، کە بریتییە لە واژۆکردنی گرێبەستی ئێمباپێ بە خۆڕایی لە هاوینی 2024، سەرەڕای ئەوەی زەبەلاحەکانی مەدرید لە کۆتایی وەرزی رابردوودا قازانجێکی زۆریان بەدەستهێنا.

راهێنەری ریال مەدرید کارلۆ ئەنچێلۆتی وتی تیمەکەی ئامادەیە بۆ پێشبڕکێکردن بۆ هەموو پێشبڕکێکان لە وەرزی نوێدا و پشت بە یەکێک لە پێشەنگەکان دەبەستێت کە جۆسێلۆیە کە بەم دواییانە لەم هاوینەدا چووە ریزی یانەکە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە