خولەکانی جیهان

پیریز پەیوەندییەکی بە پەلەی ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیریز پەیوەندییەکی بە پەلەی ئەنجامدا
مەودا میدیا- سەباح خضر

پەیوەندی بەپەلە لە نێوان پێرێز و ئەنچێلۆتی لەسەر ئێمباپێ ئەنجامدرا،

فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پەیوەندییەکی بەپەلەی لەگەڵ راهێنەری ئیتاڵی کارلۆ ئەنچێلۆتی کرد سەبارەت بە گرێبەستەکەی کیلیان مباپێ ئەستێرەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

بەڕێوەبەرایەتی یانەی پاریس سان جێرمان ئێم باپی لە لیستی یانەکەی دوورخستەوە بۆ گەشتە هاوینەکەی لە ژاپۆن و کۆریای باشوور لە ماوەی 22 ی مانگی حەوت تاوەکو سێی ی مانگی هەشت، بۆ ئەوەی فشاری لەسەر بکات بۆ ئەوەی داهاتووی چارەسەر بکات.

بەگوێرەی رۆژنامەی دێفێنسای ناوەندی ئیسپانیا، پێرێز بەپەلە پەیوەندی بە ئەنچێلۆتی کردووە دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئێم باپی رۆژی هەینی لە کەمپی پاریس دوورخرایەوە.

تۆڕەکە ئاشکرایکرد: کە پێرێز بە ئەنچێلۆتی گوتووە بە پەیامێکی روون و ئاشکرا، تەنانەت بیر لەوە مەکەنەوە هیچ شتێک لەو بارەیەوە بڵێن.

پێرێز هەروەها فەرمانێکی ئاشکرای دەرکرد بۆ رێگریکردن لە هەر یاریزانێک لە کاتی قسەکردن لەگەڵ رۆژنامەنووسان لە کاتی کەمپی پێش وەرزدا هیچ شتێک دەربارەی ئێمباپێ بڵێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە