خولەکانی جیهان

ئەنچیلۆتی بە پێکەنینەوە باسی مباپی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنچیلۆتی بە پێکەنینەوە باسی مباپی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەنچێلۆتی ستایشی ڕیاڵ مەدرید دەکات وە ئەو ڕادەکات بە پێکەنین لە ئێمباپێ

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یارییەکی دۆستانەدا لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بە ئەنجامی 3-2 بردنەوەی بەدەستهێنا وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی پێش وەرز لە ئەمریکا.

ئەنچێلۆتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە وتی: براهیم دیاز بە ئاستێکی باش لە میلان گەڕاوەتەوە و توانای ئەوەی هەیە لەم پۆستەدا یاری بکات، ئەو لە نێوان هێڵەکاندا باش یاری دەکات و تێگەیشتنێکی باشی هەیە لەگەڵ هاوڕێکانی و هیوادارین لە وەرزی نوێدا چێژی لێ وەرگرین.

لەبارەی شێوازی 4,4,2 ئەو rوونی کردەوە، من حەزم لەم rێگایە بوو، هەرچەندە هەندێک شت هەن کە پێویستە بگونجێنرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بیلینگهام یارییەکی باشی کردووە و پێویستە تیمەکە خۆی بگونجێنێت لەگەڵ کوالێتی و دەستگەیشتن بە ناوچەی سزادانی بەرامبەر.

بێلینگهام یاریزانێکی مەزنە، بەبێ تۆپەکە بە باشی دەجوڵێت، ئەو جیاوازە لە یاریزانەکانی تری ناوەڕاست، ئەو شتێکی زیاتر بۆ تیمەکە زیاد دەکات و زۆر یارمەتیمان دەدات.

لەبارەی ئێمباپێوە وتی: پێموایە وەڵامی هەموو پرسیارەکان دەدەمەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە