خولەکانی جیهان

هاری کەین جوڵە شاراوەکانی دەستپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاری کەین جوڵە شاراوەکانی دەستپێکرد
مەودا میدیا- سەباح خضر

بە جوڵەی شاراوەوە هاری کەین لە دەرگاکانی پاریس سانجێرمان  دەدات.

یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەستەکەی بۆ واژۆکردن لەگەڵ هێرشبەری تۆتنهام هۆتسپەر هاری کەین زیاد کرد.

پەیامنێری رێلیڤۆ ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێوەبەرایەتی پی ئێس ئێس چەندین هەنگاوی شاراوە ئەنجام دەدات بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کەین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بایرن میونشن هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ پەلکێشکردنی هاری کەین، بۆ رازیکردنی تۆماس توچێل (ڕاهێنەری یانەی باڤاریا) .

لە لایەکی دیکەوە، تۆڕی "کۆمەڵگای پی ئێس جی" کە دانیێل لێڤی سەرۆکی یانە ئینگلیزییەکە نایەوێت دانوستان لەگەڵ بایەرن میونخ بکات، کە دوشان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسیش دەگرێتەوە.

لێڤی ئامادەیە یاریزانەکەی بفرۆشێت بە پاریس سان جێرمان بە سوود وەرگرتن لە پەیوەندییە تایبەتەکەی لەگەڵ ناسر خەلیفی سەرۆکی یانەی پاریس.

وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی پاریس ئامادەیە بڕێکی زۆر بدات بۆ تەواوکردنی رێککەوتنەکە، هەروەها بۆ راکێشانی کەین بە مووچەیەکی ساڵانەی 16 ملیۆن یۆرۆ جگە لە هاندانی دارایی.

هەرسێ لایەنەکەی "پاریس، تۆتنهام و هاری کەین" لە پرۆسەی رێککەوتنێکی گشتگیردان و لە رۆژانی داهاتوودا گرێبەستەکە چارەسەر دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە