خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە تووشبوونی یاریزانەکانی بە ڤایرۆس ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە تووشبوونی یاریزانەکانی بە ڤایرۆس ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

یانەی بەرشەلۆنە رۆژی یەکشەممە رایگەیاند: دۆخی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە، لە کاتێکدا هیچ نەخۆشییەکی نوێ لەنێو یاریزانەکانی یانەکەدا نییە.

بارسا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وتی: چاوەڕوان دەکرێت زۆربەی یاریزانە پێکراوەکان رۆژی دووشەممە بەشداری لە دوو مەشقەکەدا بکەن.

راهێنانێکی دیکە هەیە بۆ یاریزانەکانی بلوگرانا پێش رووبەڕووبوونەوەی ئەرسناڵ، کە یارمەتی راهێنەرەکەی چاڤی دەدات بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانی زیاتر.

دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکەم یاری دۆستانەیان لە گەشتەکەیان لە ئەمەریکا بەرامبەر یۆڤانتۆس رۆژی شەممە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک یاریزان تووشی ڤایرۆسی ریخۆڵە بوون، دانیشتنی راهێنانی پاڵەوانەکانی لالیگا کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت لەبەر هەمان هۆکار هەڵوەشێنرایەوە.

یانە کەتەلۆنیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پشتڕاستی کردەوە کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای سۆفی لە لۆس ئەنجلس دووەم یاری خۆی لە خولی ئەمەریکا بەرامبەر ئەرسناڵ ئەنجام دەدات.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی یانەکە، خوان لاپۆرتا، پەشیمانییەکی قووڵی خۆی دەربڕی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە بە "یانکۆنێری" و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە لێدانێکی زۆر قورسە.

وتیشی: ئارەزوویەکی بەهێز هەبوو بۆ بینینی پاڵەوانەکانی لالیگا، لەگەڵ بەهێزکردنی نوێ بۆ ئەم وەرزە.

یانە کەتەلۆنیەکە تا ئێستا ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا نەکردووە کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە