خولەکانی جیهان

ڤالڤێردی لە سزایەکی توند رزگاری دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤالڤێردی لە سزایەکی توند رزگاری دەبێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

ڤالڤێردی لە سزای توندی لالیگا ڕزگاری دەبێت

یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید فێد ڤالڤێردی لە سزایەکی توند رزگاری بوو بەهۆی ووداوەکەی لەگەڵ ئەستێرەی ڤیاریال ئەلێکس باینا.

بەگوێرەی راپۆرتە ئیسپانییەکان، ڤالڤێردی چاوەڕێی باینای کرد لە تەنیشت پاسەکەی ڤیاریال دوای یارییەکەی هەردوو تیپەکە لە لالیگا و ئەستێرە ئۆرۆگواییەکە بە یاریزانەکەی ڤیاریالی گوت: ئەوەی لە یاریگا دەربارەی کوڕەکەم پێت گوتم دووبارەی بکەوە" و دواتر لە دەموچاوی دا.

ئەلێکس پێنا تۆمەتبارکراوە بەوەی لە یاری کۆپا دێل ری لە 19ی کانوونی دووەمدا بە ڤالڤێردی گوتووە: ئێستا بگری چونکە کوڕەکەت لەدایک نابێت.

دادوەری بەرپرس لە کەیسەکە پێشنیاری ئەوەیکرد کە لیژنەی پێشبڕکێکان لە لالیگا ڤالڤێردی بۆ پێنج یاری رابگرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، فێد ڤالڤێردی لە کەیسەکەی پینا رووبەڕووی هیچ سزایەک نابێتەوە، دوای ئەوەی لیژنەی پێشبڕکێکان بڕیاری دا دۆسیەکە ئەرشیف بکات و ئەو تۆمەتانە قبوڵ بکات کە ریال مەدرید لەو بارەیەوە کردوویانە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دادگا کە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکات، بۆی دەرکەوتووە کە شایەتییەکەی ئەلێکس بەینا ناکۆکییەکی گەورەی تێدایە بە بەراورد بەوەی لەلایەن کامێراکانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تۆمارکراوە.

لەبەر ئەم هۆکارە دادگا بڕیاریدا کە کەیسەکە دابخات و سکاڵاکەی باینە رەت بکاتەوە، کە لەلایەن لیژنەی پێشبڕکێوە پشتگیری لێکراوە، بۆیە هیچ سزایەک بەسەر ڤالڤێردیدا ناسەپێنرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە