خولەکانی جیهان
مانی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیک دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
سادیۆ مانی سێنیگالی لە لێواری جێهێشتنی بایەرن میونخدایە بۆ ئەزموونکردنی ئەزموونێکی نوێ لە دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا بەتایبەتی لە خولی سعودیە.

لە چەند رۆژی رابردوودا گۆڕانکارییەکی کتوپڕ لە پیشەکەی مانێدا روویداوە دوای ئەوەی بایەرن بڕیاریدا لەم هاوینەدا بیفرۆشێت و یانەی نەسری سعودی هێنا بۆ دانوستاندن.
بەگوێرەی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ، بریکاری مانێ، بیۆرن بیزیمەر، لەم هەفتەیەدا بە فڕۆکە دەچێت بۆ ژاپۆن بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی نەسر.
ئاژانسەکە کە نوێنەرایەتی نێودەوڵەتی سێنیگال دەکات دەیەوێت هەنگاوی پێشکەوتوو بنێت لە دانوستانە بەردەوامەکاندا لەگەڵ "جیهانی"دا بە هیوای تەواوکردنی رێککەوتنەکە و پێکهێنانی دوو یاریزانی ئاگرین لە هێرشی جیهانیدا لەگەڵ ئەفسانەی پرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
ئەو پیاوە تەمەن 31 ساڵانە هەفتەی رابردوو رووناکی سەوزی دایە نوێنەرەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی نەسر.
گفتوگۆکان باس لە هەموو بابەتە داراییەکان دەکەن کە پەیوەندییان بە بەهای رێککەوتنەکەوە هەیە و مووچەی ئەو یاریزانەی چاوەڕوان دەکرێت لە یانەی نەسر.