خولەکانی جیهان

پێرێز رێککەوتن لەگەڵ ئێمباپێ رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێرێز رێککەوتن لەگەڵ ئێمباپێ رادەگرێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

سەرۆکی یانەی ریال مەدرید فلۆرنتینۆ پێرێز بڕیاریدا لەسەر سیاسەتی خۆی بۆ بردنەوەی گرێبەستەکە بۆ واژۆکردنی لەگەڵ ئەستێرەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ رابگرێت.

رۆژنامەی Le Parisien رایگەیاند: بەرپرسانی ریال مەدرید هێشتا پەیوەندییان لەگەڵ ئێمباپێ و بەڕێوەبەرایەتی یانە پاریسیەکە نەکردووە، بەڵام دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانەکە پرسیارێکی کاتە.

ئەو گوتیشی پێرێز نایەوێت پەلە بکات، بەڵکو گرەو لەسەر فاکتەری بەکارهێنانی کات دەکات لە پەنجەرەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا، هەرچەندە یانەی مەدرید پارەی پێویستی هەیە بۆ مۆرکردنی گرێبەستەکە لەم هاوینەدا.

رۆژنامە فەڕەنسییەکە هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە پی ئێس جی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەر یانەیەک کە پێشنیاری دارایی سەرنجڕاکێش یان رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی شاراوە پێشکەش بکات.

گرێبەستەکەی کیلیان مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت, هەرچەندە ئەو یاریزانە رەتیکردەوە بۆ وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاریس سزای یاریزانەکەی دا بە دەرکردنی لە گەشتی هاوینەی یانەکە لە ژاپۆن و کۆریای باشوور و پێشنیاری فرۆشتنی کرد.

کیلیانی تەمەن 24 ساڵ، لەم ماوەیەی دواییدا چەند یانەیەکی وەک مانچستەر یونایتد، چێڵسی، تۆتنهام، ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنەوە ئارەزووی گواستنەوەیان کردووە، بەڵام ریال مەدرید هێشتا شوێنی پەسەندکراوی ئەستێرە فەڕەنسییەکەیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە