خولەکانی جیهان

ڤینیسیۆس: کریستیانۆ رۆناڵدۆ مۆدێل و ئیلهامبەخشی منە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤینیسیۆس: کریستیانۆ رۆناڵدۆ مۆدێل و ئیلهامبەخشی منە
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید ڤینیسیۆس جونیەر خۆشحاڵە بە وەرگرتنی کراسێکی ژمارە حەوت لە یانەکەدا کە ئەفسانەکانی یانەکە لەبەری دەکەن.

هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ریال مەدرید ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ڤینیسیۆس باسی ژمارەی کراسە نوێیەکەی دەکات لە وەرزی داهاتوودا.

ڤینیسیۆس وتی : خۆشحاڵم و سوپاسگوزارم کە ئەم کراسە لەبەر دەکەم، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و خوانیتۆ پێشتر لەبەریان کردووە.

ئەستێرەی سامبا دەڵێت: هیوادارم وەرزێکی گەورە لەگەڵ ریال مەدرید بەڕێبکەم. رۆناڵدۆ مۆدێل و ئیلهامبەخشی منە، لەوەتەی یەکەم یاری لە ریال مەدرید دوای ئەو کەوتم و خەونم بە لەبەرکردنی کراسێکی ژمارە حەوتەوە بینی.

شایەنی ئاماژەیە کە ڤینیسیۆس جونیەر کراسێکی ژمارە 20ی لەبەرکردووە لەو کاتەوەی چووەتە یانەی ریال مەدرید و کراسێکی ژمارە حەوتی وەرگرتووە دوای ئەوەی یاریزانی بەلجیکی ئێدن هازارد لە هاوینی ئەمساڵدا رۆیشت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە