خولەکانی جیهان

مباپی ژمارەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مباپی ژمارەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر

 ئێمباپێ گفتوگۆ لەسەر داهاتووی دەکات.

ئەستێرەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مشتومڕی لەسەر داهاتووی دروستکرد.

پاریس بڕیاریدا ئێمباپی لە گەشتەکەی بۆ ئاسیا دووربخاتەوە، ئەمەش سزایەکە بەهۆی ئەوەی رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.

پی ئێس جی ئەم هاوینە ئێمباپی بۆ فرۆشتن داناوە، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی بڕوات.

ئێم باپی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام رۆژی یەکشەممە وێنەیەکی لەگەڵ سێ کاغەزی "Cochina" بڵاوکردەوە کە هەریەکەیان ژمارە 9 ی تێدایە.

دەستبەجێ مشتومڕ لەسەر ئەو تویتە بڵاو بووەوە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە راپۆرتەکانی پێشوو پشتڕاستیان کردەوە کە ریال مەدرید ژمارە نۆی بۆ ئێمباپی هێشتوەتەوە بۆ ئەوەی جێگرەوەی یاریزانی دیکەی فەڕەنسی کەریم بنزیما بێت کە رۆیشت بۆ سعودیە.

لە ئێستادا ئێمباپی باس لە بازاڕی گواستنەوە دەکات و یانەکەی سوورە لەسەر فرۆشتنی ئەم هاوینە.

ریال مەدرید و لیڤەرپوڵ بەدوای تواناکانی ئێمباپێدا دەگەڕێن، لە کاتێکدا کیلیان هێشتا پێگەی کۆتایی خۆی رانەگەیاندووە
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە