خولەکانی جیهان

بەشەلۆنە جەنگ دژی پاریس بەرپا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەلۆنە جەنگ دژی پاریس بەرپا دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

بەرشەلۆنە بەبێ دوودڵی خۆی ئامادە دەکات بۆ چوونە ناو جەنگێکی کراوە لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە کاتی مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا

راپۆرتی بەهێز هەبوو سەبارەت بە خواستی پاریس بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی باڵی بەرشەلۆنە عوسمان دێمبێلی لەم هاوینەدا، بە سوود وەرگرتن لە بڕگەی سزا لە گرێبەستەکەیدا کە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستەکەی سبەینێ کۆتایی دێت و نرخەکەی لە یەکی مانگی هەشتەوە دوو هێندە دەبێت.

پاریس رۆژی شەممەی رابردوو نامەیەکی بۆ بەرشەلۆنە نارد و داوای لێکرد گفتوگۆ لەگەڵ دێمبێلێ بکات، بەڵام بارسا بە تەواوی رەتیکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشبەرەکەی بۆ فرۆشتن نییە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رۆژی یەکشەممە رایگەیاند: بەرشەلۆنە شەڕ لە دژی پاریس سان جێرمان بەرپا دەکات ئەگەر یانە فەڕەنسییەکە لە گرێبەستەکەی دیمبلیدا سزای گرێبەستەکەی بدات.

هەروەها بەرشەلۆنە داوا لە یوفا دەکات لێکۆڵینەوە بکات لەسەر ئەوەی ئایا پی ئێس جی پابەندە بە یاسای یاریکردنی دادپەروەرانەی داراییەوە و لەکوێ پارەکەی وەردەگرێت.

پاریس سان جێرمان ترسی لە جێهێشتنی هێرشبەری فەڕەنسی کیلیان مباپێ هەیە لەم هاوینەدا بەبێ قەرەبووکردنەوە.

پاریس سان جێرمان بڕیاریدا ئێمباپی لە گەشتەکەی بۆ ئاسیا دووربخاتەوە، ئەمەش سزایەکە بەهۆی ئەوەی رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.

پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا ئێمباپی خستە لیستی یەکەمی ریزبەندییەکانی یانەکەیەوە، بۆ ئەوەی لە رووی داراییەوە سوودمەند بێت لە جیاتی ئەوەی لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا بە خۆڕایی بڕوات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە