خولەکانی جیهان

پاریس سانجێرمان لە مباپێ دەترسێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس سانجێرمان لە مباپێ دەترسێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

پاریس سان جێرمان ترسی لە جێهێشتنی هێرشبەری فەڕەنسی کیلیان مباپێ هەیە لەم هاوینەدا بەبێ قەرەبووکردنەوە.

پاریس سان جێرمان بڕیاریدا ئێمباپی لە گەشتەکەی بۆ ئاسیا دووربخاتەوە، ئەمەش سزایەکە بەهۆی ئەوەی رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.

پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا ئێمباپی خستە لیستی یەکەمی ریزبەندییەکانی یانەکەیەوە، بۆ ئەوەی لە رووی داراییەوە سوودمەند بێت لە جیاتی ئەوەی لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا بە خۆڕایی بڕوات

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان کیلیان مباپێ لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە پەیوەندییەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی یانە فەڕەنسییەکەیدا گرژ بووە.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە کاتێکدا ئێمباپێ بە ئارامی و زەردەخەنەوە دەردەکەوێت، بەڵام بارودۆخەکە بەتەواوی جیاوازە لە پشت دیمەنەکان.

کیلیان زۆر توڕەیە لە بارودۆخی ئێستای، بە بەستنەوەی و جێهێشتنی لە گەشتی ئاسیا لە وەڵامدانەوەی رەتکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێمباپی گرنگی بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نادات، بەڵام نایەوێت لەم هاوینەدا پاریس جێبهێڵێت، ئەمەش بەرپرسانی یانەکەی توڕە دەکات کە پێیان وایە رێککەوتنێکی هەیە لەگەڵ ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی بە خۆڕایی لە هاوینی 2024.

رۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەدا کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە خۆی لە بارودۆخی ئێستا توڕەیە و لە ئێستادا هەست بە گرنگی ئەوە ناکات کە یانەکە سوود لە فرۆشتنەکەی وەربگرێت.

ئەو ئاماژەی بەوەدا کە ناکۆکییەکانی نێوان ئێمباپی و بەڕێوەبەرایەتی پاریس چووەتە قۆناغێکی نوێوە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ماوەی کۆتایی بۆ کاراکردنی بڕگەی وەرزی سێیەم لە rۆژی دووشەممە 31ی تەممووز.

ئەو هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە یانەی پاریس لە ئێستادا تیشک دەخاتە سەر فرۆشتنی کیلیان مباپێ بە پێشنیارەکانی چێڵسی و rیال مەدرید.

پێدەچێت سزایەکی نوێی قایلکەرەوە بەسەر ئێمباپیدا بسەپێنرێت، کە ئەگەری ئەوە هەیە لە چامپیۆنس لیگ دووربکرێتەوە کاتێک لە چواری مانگی 9 پەسەند دەکرێت.











Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە