خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە شوێنگرەوەی دێمبلی دیاریکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە شوێنگرەوەی دێمبلی دیاریکرد
مەودا میدیا- سەباح خضر 

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی، بەرشەلۆنە جارێکی دیکە بیر لەوە دەکاتەوە کە ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم هاوینەدا لەخۆبگرێتەوە.

 عوسمان دێمبێلی فەڕەنسی بۆ جێهێشتنی بەرشەلۆنە لە کاتی مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا بۆ ئەوەی بڕوات بۆ پاریس سان جێرمان.

بەگوێرەی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، ناوی یاریزانی باڵی بەلجیکی یانیک کاراسکۆی ئەتلەتیکۆ مەدرید جارێکی دیکە لە رێڕەوەکانی بەرشەلۆنەدا دووبارە بووەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆشتنی دیمبلی.

کاراسکۆ یەکەم پاڵێوراوە لە لیستی چاڤی کە قەرەبووی رۆشتنی دیمبلی بکاتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژاردەی هەبوو تا 30 ی مانگی شەش، کاراسکۆ بە بڕی 16 بۆ 19 ملیۆن یۆرۆ پەلکێش بکات وەک بەشێک لە گرێبەستەکەی مێمفیس دیپای هۆڵەندی کە لە مانگی یەکی ساڵی رابردوودا رۆیشت بۆ یانەی رۆجیبلانکۆس.

لەگەڵ ئەوەشدا، چاوەڕوان ناکرێت گرێبەستەکەی کاراسکۆ پارەیەکی زۆری تێبچێت بۆ بەرشەلۆنە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024 لە واندا میترۆپۆلیتانۆ کۆتایی دێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە