خولەکانی جیهان

ریال مدرید سیناریۆی کرۆس لەگەڵ ئێمباپێ دووبارە دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مدرید سیناریۆی کرۆس لەگەڵ ئێمباپێ دووبارە دەکاتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر

بەرپرسانی یانەی پی ئێس جی بڕیاریاندا هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە گەشتەکەی بۆ ئاسیا دووربخەنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.

پی ئێس جی ئەم هاوینە ئێمباپی بۆ فرۆشتن ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی بڕوات.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، دۆسیەکەی ئێمباپێ زۆر هاوشێوەی تۆنی کرۆسی ئەڵمانییە کاتێک ریال مەدرید 9 ساڵ لەمەوبەر بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە بایەرن میونخەوە پەلکێش کرد، بەڵام تەنها یەک وەرز لە گرێبەستی یاریزانەکەدا ماوەتەوە لەگەڵ یانەی باڤاریا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ریال مەدرید ئامادەیە هەمان سیناریۆ لەگەڵ ئێم باپی دووبارە بکاتەوە سەرەڕای جیاوازی دارایی گەورەی نێوان هەردوو گرێبەستەکە و نزیکبوونەوەی گرێبەستەکەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە کە 225 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو روونیکردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی شاهانە زۆر باش دەزانێت کە جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نرخی یاریزانەکان ئێستا و 10 ساڵ لەمەوبەر، لەگەڵ گرنگی ئێستای ئێمباپی وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە