خولەکانی جیهان

سیلڤا داوا لە گواردیۆلا دەکات بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیلڤا داوا لە گواردیۆلا دەکات بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

دوای نمایشەکەی بەرشەلۆنە سیلڤا داوا لە گواردیۆلا دەکات بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات

ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی بێرناردۆ سیلڤا داوای لە راهێنەرەکەی پێپ گواردیۆلا کردووە رازی بێت بە رۆشتنی بۆ بەرشەلۆنە لە هاوینی ئەمساڵ.

بارسا پێشنیاری واژۆکردنی گرێبەستی سیلڤای کرد بە خواستنی یەک وەرز، بە کڕینی 70 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، سیلڤا لەگەڵ گواردیۆلا قسەی کردووە بۆ دەربڕینی خواستی خۆی بۆ گواستنەوە بۆ بلوگرانا.

یاریزانە پورتوگالیەکە دوای بردنەوەی خولی چامپیۆنسلیگ پێی وایە قۆناغی لەگەڵ یانەکەی ئینگلتەرا کۆتایی هاتووە و کاتی ئەوە هاتووە هەنگاو بنێین بۆ ئەوەی بچێتە بەرشەلۆنەوە و لەو شارەدا بژیت کە خۆی و هاوسەرەکەی سەرسام دەکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە سیلڤا ئاگاداری ئەوەیە کە ئەمە دوایین دەرفەتە بۆ گواستنەوە بۆ یانەی کەتەلۆنیا، بۆیە فشار دەخاتە سەر گواردیۆلا و بەڕێوەبەرایەتی سیتی بۆ ئەوەی رازی بن بەو پێشنیارە.

یاریزانی پێشووی مۆناکۆ چەکێکی لەسەر قۆڵەکانی هەیە، کە بریتییە لە وەرگرتنی بەڵێنێک لە گواردیۆلا، کە رێگەی پێدەدرێت بڕوات بۆ بەرشەلۆنە ئەگەر ئەو یاریزانە پێشنیارێکی قبوڵکراو بکات.









Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد