کوردستانی
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: ئەگەر کێشەی مووچە بەردەوامی هەبێت مامۆستایان هەڵوێستیان هەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنیت ئەوکاتەی دیاریکراوە بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان گونجاوە، ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر کێشەی مووچە بەردەوامی هەبێت مامۆستایان هەڵوێستیان هەبێت.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوکاتەی دیاریکراوە بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان کە 13ی ئابی 2023یە کاتێکی گونجاوە".
لەبارەی بەردەوامی دواکەوتنی مووچە و بایکۆتی مامۆستایان وتی "دواکەوتنی مووچە جێگەی نیگەرانییە بۆ سەرجەم فەرمانبەران نەک هەر مامۆستایان، بۆیە ئەگەر کێشەی مووچە بەردەوامی هەبێت پێ دەچێت مامۆستایان هەڵوێستیان هەبێت، ئومێدەوارین ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن، تاوەکو کێشەی دەوام دروستنەبێت".
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە لە 13ی ئەیلولی 2023 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بێت ناوەندەکانی خوێندن.
س.ر