کوردستانی

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی: نرخی کاڵا و شمەک بەرزنەبوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی: نرخی کاڵا و شمەک بەرزنەبوونەتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد 

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی شەکر و کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "نرخەکان جێگیرە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی  ئابی 2023 سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی شەکر بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی شەکر بەرزنەبووەتەوە، هەروەها نرخی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا جێگیرە و نرخیان بەرزنەبووەتەوە".

لەبارەی ئەوەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەری دروستنەکردووە لەسەر نرخ لە بازاڕەکاندا بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی وتی "بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکاندا و بەردەوامیش چاودێری بازاڕەکان دەکەین بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک لە بازاڕەکاندا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan